وەزارەتی كارەبا: رێگە نادەین نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، راستەوخۆ چاودێریی و سەرپەرشتی پرۆسەی بە تایبەتكردنی كارەبا دەكەن و رێگە نادەن نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكرێت.

وەزارەتی كارەبا لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست، یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ لای هاوڵاتیان.

ئاماژە بەوەشدەكەن، بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا چەندین سودی هەیەو راستەوخۆش لەلایەن وەزارەتەوە چاودێریی دەكرێت.

دەشڵێن، رێگە نادەن نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد بكرێتو ئەو سیستمە دەبێتە هۆی باشتر كۆنتڕۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردن و رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا.

لەماوەی رابردودا وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، كارەبا دەدەنە كەرتی تایبەت ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتەوەو گومانی ئەوە دروست بوو لەو رێگەیەوە مانگانە بڕە پارەیەكی زۆریان لێوەربگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا