پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێرشە درۆنیەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ، كاردانەوەی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسیی لێدەكەوێتەوە و هەریەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەجیا و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشه درۆنیه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات
ئێواری رۆژی هه‌ینی 26_4_2024 له رێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر كێلگه‌ی غازی كۆرمۆر و جگه له زیانه ماددیه‌كان و پچڕانی كاره‌بای هاووڵاتیان، چوار كارمه‌ندیش كه خه‌ڵكی یه‌مه‌نن، كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشه درۆنیه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات و پشتیوانی واشنتۆنی بۆ سه‌قامگیریی و ئۆقره‌یی له هه‌رێم و عیراق دووپاتده‌كاته‌وه.
ماتیۆ میله‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌مریكا “به توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی وزه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌م هێرشانه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراقه، بۆیه هانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ده‌ین كه‌لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و هێرشبه‌ره‌كان بدرێنه دادگا.
ئه‌لینا رۆمۆنسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له‌په‌یامێكیدا به‌توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت:”به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌ین كه بووه هۆی زیانگه‌یاندن به‌ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین قوربانی لێكهوتهوه”.
باڵیۆزی ئه‌مریكا وتی: داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بكه‌ن له‌و هێرشه و تاوانباران بدرێنه دادگا تا به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و ئه‌مریكاش به‌رده‌وامده‌بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عیراق.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لەبارەی هێرشەکەوە دەڵێت: “ئێمە بە توندی ئیدانەی هێرشە کوشندەکەی سەر کێڵگەی غازی مەدەنی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەکەین، ئەم کردەوانە بە توندی هەڕەشە لە سەقامگیری عیراق و خۆشگوزەرانی گەلەکەی دەکەن”.
له كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا داوا ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت و سزای تاوانباران بدرێت
لەلایەکی دیکەوە، ستێفن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس ئیدانەی توندی هێرشە درۆنیەكە دەكات و دەڵێت: “ئەمە هەوڵێكی قبوڵنەكراوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و ئابوورییەكان لە ڕێگەی توندوتیژیەوە”.
له كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا جگه لهئیدانه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قورباینییهكان، ” داوا ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت و سزای تاوانباران بدرێت”.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌عیراق ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:”پێشوازیی له لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی هێرشه‌كه و دادگاییكردنیان ده‌كه‌ین”.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق- یۆنامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس له په‌یامێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هێرشه‌كه راگهیاندو به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كات .
وتیشی: داوا ده‌كه‌ین لێكۆینه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردن و ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی هێرشه‌كه ئەنجامبدرێت و دادگایی بكرێت.
هێرشە درۆنییەکی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دوێنێ هەینی 26-4-2024 ئەنجامدرا، دووەم هێرشە کەلە ئەمساڵدا کراوەتە سەر ئەو کێڵگەیە و زیانی ماددی و گیانی لێکەوتۆتەوە، پێشتریش رۆژی 25-1-2024 هێرشێکی موشەکی کرایە سەر کێڵگەکە و زیانی ماددی زۆری بە کێڵگەکە گەیاند.