شاندێكی سەربازی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێك سەردانی ئەمریكا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری بەرگری وڵاتەكە، سەردانی ئەمریكا دەكات و داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پەیوەندییە ئەمنییەكانیان تاوتوێ دەكەن.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شاندێكی باڵا بە سەرۆكایەتی سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق سەردانێكیان بۆ ئەمریكا دەستپێكردووە.

سەردانەكە بە بانگهێشتی رەسمی وەزارەتی بەرگری ئەمریگا و هەریەكە لە عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا و جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و ژمارەیەك لە راوێژكاران و ئەفسەران ئەندامی شاندەكەن.

بڕیارە ژمارەیەك كۆبوونەوە ئەنجام بدەن، داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا و ئاڵوگۆڕی زانیاری و راوەدونانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا