پۆڵەتیك پرێس
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، رایگەیاند، سەرجەمی ئەو دەرمانانەیان پەیداكردووە كە بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێن.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە نرخەكانیان زۆر بووە، بەڵام تەواوی ئەو دەرمانانەمان دابینكردووە كە بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنای نوێ بەكاردەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری ئاساییكردنەوەی دۆخەكەیانداوە و رێگەیانداوە هاوڵاتییان لە رێگای بەكارهێنانی ماسكەوە كاری رۆژانەیان ئەنجام بدەن.
تائێستاش لە چەندین وڵاتی جیهاندا كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی ڤایكسینی دژ بە كۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام هێشتا هەوڵەكان بەردەوامیان هەیەو نەگەشتوونەتە قۆناغی كۆتایی.
تا ئێستا زیاتر لە ٤٧٢ هەزار كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش، نزیكەی 40 هەزاریان چاك بوونەتەوەو 10 هەزارو 910 كەسیشیان بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.