پۆڵەتیک پرێس_
راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، حاکمەکانی کۆشکی سپی ده‌بێت بزانن کە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ بە دەرکردنی ئەمریکاییەکان لە ناوچەکە دروستدەبێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه: برایان هۆک نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران بە ئاماژەكردن بە خیانەتی ئیمارات بە فەلەستین، ئەوەی بە ڕۆژهەڵاتی نوێ ناوبردووە، با ئەمریکاییەکان و حاکمەکانی کۆشکی سپی بزانن کە ڕۆژهەڵاتی نوێ بە دەرکردنی یەکجاریی ئەمریکاییەکان دێتەدی.
ئەمریکا پرۆسەیەکی 30 رۆژەی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی هەموو سزاکان بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە
پێشتریش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی پرۆسەیەکی 30 رۆژەی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی هەموو سزاکان بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە، سەرکەوتووش دەبێت لە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران‌دا.
باسی له‌وه‌شكردووه: لە 20ی مانگی ئەیلوولدا ئەمریکا سزاکان بەسەر ئێران‌دا دەسەپێنێتەوە، هەڕەشەی ئەوەش دەکات ئەگەر هەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئاسایش پێشنیازی لابردنی سزاکانی سەر ئێران بکات، ئەمریکا بەرهەڵستیی دەکات و رێگەی لێدەگرێت.
ناكۆكییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له‌دوای بوونی دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر بوون و ئه‌و وڵاته له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 كشایه‌وه و دووباره سزاكانی به‌سه‌ردا سه‌پانده‌وه.