هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی كورد لەناو هاوكێشەی نوێی عێراق و، دۆخی سیاسیی و ئیداری و ئابوری و ئاسایشی ئەم وڵاتە وادەخوازێت؛ بە یەكگوتاری كوردستانی لەسەر بنچینەی پاراستنی دەستكەوتە دەستورییەكان بەیەكەوە كاربكەین، نەك سەنگەر لەیەك بگرین.

بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند: دوابەدوای پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، پرسی دیاریكردنی كەسایەتیەك بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كە پشكی كوردە؛ بووەتە مژارێكی گەرم و ململانێی توندی حیزبی بەدوای خۆیدا هێناوە. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ستراتیجێكی نیشتیمانی كوردستانی لە بەغدا دەكەین، كە لەبری ململانێ بۆ بەدەستهێنانی پۆست و هێنانەدی خواستی حیزبی؛ كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خاك و دەسەڵات و سامان و پێشمەرگە بۆ چوار ساڵی داهاتو بكرێت.

‎لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە: بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی كورد لەناو هاوكێشەی نوێی عێراق و، دۆخی سیاسیی و ئیداری و ئابوری و ئاسایشی ئەم وڵاتە وادەخوازێت؛ بە یەكگوتاری كوردستانی لەسەر بنچینەی پاراستنی دەستكەوتە دەستورییەكان بەیەكەوە كاربكەین، نەك سەنگەر لەیەك بگرین، چونكە سەنگەرلەیەكگرتن و پەرتەوازەیی لە بەغدا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسی هەرێم دەبێت و دەرگای مەترسی گەورەتر بە رووی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیە دابڕێندراوەكان دەكاتەوە.

ئەوەشهاتووە، بۆ بەغدا داوای رێككەوتن و كردنەوەی گرێكوێرەی كێشەكان لەناوخۆدا دەكەین، بۆ ناوخۆیی هەرێمیش رێزگرتن لە جیاوازییەكان و كێبڕكێی دیموكراتی بۆ خزمەتكردنی خەڵك و، پەیرەوكرنی بەرنامەیەكی نیشتمانی بۆ چاكسازی سیاسیی و كارگێری و دارایی، بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و باشكردنی بژێوییەكانی ژیانی هاوڵاتیان لەپێشینەیی ئەركە سیاسیەكان دەزانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا