ماکرۆن: دوودڵ نابین لە بەکارهێنانی چەکە ئەتۆمییەکانمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری فەڕەنسا هۆشدارییەکی توندی دا و رایگەیاند، “چەکی ئەتۆمی یەکێکە لە میکانیزمە گرنگەکانی بەرگریکردن لە ئەوروپا و دوودڵ نابین لە بەکارهێنانی”.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەکاتی پێشکەشکردنی ووتارێکدا لە زانکۆی سۆربۆن-ی وڵاتەکەی ئامادەیی فەڕەنسای بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەبارەی توانا ئەتۆمییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی کیشوەرەکە دەربڕی.

جەختیکردەوە لە رێککەوتن لەسەر ستراتیژییەکی هاوبەش لەپێناو بەرگریکردن لە ئەوروپا و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان.

سەرۆکی فەڕەنسا بەگرنگییەوە باسی لە توانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، “فەڕەنسا وڵاتێکی گرنگە بۆ ئەوروپا و چەکە ئەتۆمییەکانمان لە خزمەت ئاسایش و سەقامگیریی ئەوروپا دەبن، هەرگیز دوودڵ نابین لە بەکارهێنانیان ئەگەر پێویست بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا