پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی عێراق زیانی زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار لە داهاتی گشتی عێراق دەدات.
لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقدا کە بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 دانراوە، ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان کە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە و پێشتر هەناردەی دەکرد، وەک بەشێک لە داهاتی گشتی عێراق دیاریکراوە.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، بەهای ڕۆژانەی نەوتی هەناردەکراوی کوردستان 28 ملیۆن دۆلارە، کە مانگانە دەکاتە 840 ملیۆن دۆلار و ساڵانەش 10 ملیار و 80 ملیۆن دۆلارە.
ئەگەر هەر دۆلارێک بە 1300 دیناریش بشکێندرێتەوە، تێکڕای ئەو بڕە پارەیەی بەهۆی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی کوردستان بەر داهاتی گشتی دەکەوێت دەگاتە 36 ملیار و 400 ملیۆن دینار لە هەر ڕۆژێکدا، بەمەش ساڵانە عێراق بڕی 13 ترلیۆن و 104 ملیار دینار زیانی بەردەکەوێت کە دەکاتە نزیکەی %6ی قەبارەی بودجەی گشتی.