پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به ڤاكسینی كۆرۆنا نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا بڵاووبوونه‌وه‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له‌به‌ریتانیا، نرخی نه‌وتی دابه‌زاند.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌فه‌رمی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپا و جیهان گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرت، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 50 دۆلار و 59 سه‌نت و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساس به 47 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵ، ژماره‌یه‌ك ڕێكاری نوێ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌وه‌ش هێنده‌ی دیكه نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت.