نەدیم زەهاوی لە چانسی بوون بە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا سەرکەوتوو نەبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا كە بە رەچەڵەك خەڵكی باشووری كوردستانە، لە یەكەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەركردایەتیی پارتی پارێزگاراندا، نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بەوەش لە كێبڕكێكە چووە دەرەوە و چانسی بوونە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیای لەدەستدا.

جێرمی هەنت، وەزیری پێشووی تەندروستیش بەهۆی كەمیی دەنگەكانیەوە تووشی هەمان چارەنووس بوو.

لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا، شەش كاندید سەركەوتن، كە ناوەكانیان و ژمارەی دەنگەكانیان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

ریشی سوناك، وەزیری پێشووی دارایی: 88 دەنگ

پێنی مۆردۆنت، وەزیری دەوڵەت بۆ سیاسەتی بازرگانی: 67 دەنگ

لیز ترەس، وەزیری دەرەوە: 50 دەنگ

تۆم توگێندهات، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا: 37 دەنگ

كێمی بەیدنۆك، وەزیری پێشووی دەوڵەت بۆ كاروباری حكومەتی خۆجێی و پێكهاتەكان: 40 دەنگ

سوێڵا برەیڤرمن، داواكاری گشتیی ئینگلاند و وەیڵز: 32 دەنگ

هەریەكە لە نەدیم زەهاوی و جێرمی هەنت نەیانتوانی بەربەستەكە تێپەڕێنن، كە بریتیە لە بەدەستهێنانی 30 دەنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا