شەش کەس دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر گیانیان لەدەستدا

ئەم بابەتە 97 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی راپۆرتێکی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، شەش کەس لەمیانی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەر و کۆمپانیای بیۆنتێکی ئەڵمانییەوە پەرەیپێدراوە گیانیان لەدەستدا.

لە راپۆرتەکەی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکادا هاتووە، یەکێک لە بەشداربووانی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی فایزەر دووچاری قەڵەوی و تەسکبوونەوەی دەمارەکانی هاتووە و دوای سێ رۆژ لە کوتانی یەکەم، گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، لەو شەش کەسەی دوای ڤاکسینەکە گیانیان لەدەستداوە، سیانیان تەمەنیان سەروو ٥٥ ساڵ بووە.

باس لەوەش کراوە، لەو کۆمەڵەیەدا نزیکەی ٣٨ هەزار کەسی سەروو ١٦ ساڵ بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی فایزەردا کردووە.

لەماوەی رابردوودا، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا جەختی لە کارایی ڤاکسینەکەی فایزەر و بیۆنتێک کردەوە، بەپێی بەڵگەنامەکانیش رادەی سەلامەتی ڤاکسینەکە سەلمێنرا و دەرکەوت بەکارهێنانی مەترسی نییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک