نرخی بەنزین بەرزبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق لە چەند ناوچەیەكی كوردستان نرخی بەرزكردەوەو نرخەكەی لە 450 دینارەوە بۆ 650 دینار زیادكرد.

بەپێی نوسراوی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق بڕیاردراوە، لە هەریەكە لە پارێزگاكانی كەركوك، موسڵ، سەڵاحەدین، دیالە، كە ناوچەی كوردستانی كێشە لەسەرن، نرخی لیترێك بەنزین بەرزببێتەوە بۆ 650 دینار كە پێشتر تەنها 450 دینار بوو.

كۆمپانیاكە نوسراوەكەی ئاڕاستەی لقەكانی خۆی كردووەو داوای كردووە وێستگەكان بەو نرخەی بۆیان دیاریكراوە بەنزین بفرۆشن.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت، پێشتر بەهۆی بەرزی نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێم، بەشێك لە شۆفێان كە نزیك بوون لەو پارێزگایانەوە دەچوون لەوێ بەنزینیان دەكڕی بەوەش قەرەباڵخییەكی زۆر لە وێستگەگامدان دروست دەبوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک