“كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن ده‌بێته‌ هۆی زۆربونی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌”

پۆڵەتیك پرێس
چەند رۆژێكە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان گردبونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدەدەن و داوای كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەكەن، یەكێتی مامۆستایانیش دەڵێت كەمكردنەوەی پرۆگرام زیانی گەورەی بۆداهاتووی خوێندكاران دەبێت.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان، هه‌روه‌ها دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان زیانی گەورەی دەبێت بۆ خوێندكاران لەساڵی ئایندەدا.

وتیشی:” كەمی پرۆگرامی خوێندن و كەمكردنەوەی دەبێتە هۆی زۆربوونی بەدەستهێنانی نمرە، ئەوەش دەبێتە هۆی كێشەو گرفت بۆ خوێندكاران لەكاتی وەرگرتنیان لەزانكۆو پەیمانگاكان.

ئەحمەد گەرمیانی ئاماژەی بەوەشكرد، دژی كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن نین بۆ خوێندكاران، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای وەزارەتی پەروەردەیە و تائێستا لەوبارەیەوە هیچی رانەگەیاندووە.

بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان پرۆسەی خوێندن دواكەوت و ئەوەش زیانی بە خوێندكاران بەتایبەت قوناغی 12ی ئامادەیی گەیاندوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا