تیمەکانی کارەبا دەستیان بە نەهێشتنی زێدەڕۆیی لە هاوینە هەوارەکان کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، تیمەکانی کارەبای ئامێدی دەستیان بە نەهێشتنی زێدەڕۆیی کارەبا کردووە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، “تیمەکانی کارەبای ئامێدی لە هەڵمەتێکدا، دەستیان بە نەهێشتنی زێدەرۆییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا کرد و لە هاوینە هەواری کۆمەڵگەی ئینشک و دەوروبەری سەرپێچیکارانیان سزا دا”.

پێشتریش ڕۆژی سێشەممە تیمەکانی کارەبای ئێدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە (قەڵادزێ، سەنگەسەر، چوارقوڕنە، ڕانیە، حاجیاوا و بێتواتە) لە هەڵمەتێکی فراواندا دەستیان بە نەهێشتنی زێدەرۆییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا کرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا