مستەفا كازمی هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری لە گەڕانەوەی عێراق بۆ شەڕی تایفی دا، ئەوەش بەهۆی كوژرانی چەند كەسێك لەقەزای بەلەد لەباكووری بەغداو هێرش بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لەپایتەختی عێراق.

مستەفا كازمی لەمیانی تویتێك لەئەژماری تایبەتی خۆی سەرەڕای هۆشداری بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕی تایفی، هەروەها جەختیكردووەتەوە، كە رێگە نادەن جارێكی تر عێراق بگەڕێتەوە بۆ شەڕی تایفی.

هەروەها نووسیویەتی، رفاندن‌و كوشتنی هاووڵاتیان هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان قبوڵ ناكرێت و هەر هێرشێكیش لەدژی عێراقییەكان بكرێت ئێمە رێگەی لێدەگیرین.

رۆژی شەممە راگەیەنرا، كە چەند چەكدارێكی نەناسراو 12 كەسی خەڵكی شارۆچكەیەكی باكووری بەغدایان ڕفاندووە، كە دواتر هەشتیان بە مردوویی دۆزرانەوە.

هەروەها هەمان رۆژ لەشاری بەغدا، هێرش كرایە سەر بینای لقی پێنجی پارتی ‌و سووتێنرا، ئەوەش لەكاردانەوەی قسەكانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، كە رەخنەی لەچەكدارانی حەشدی شەعبی گرتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا