ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 140 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەریان بۆ کراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 140 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەری بۆ کراوە.

ئەمڕۆ شەممە27ی نیسان، چالاک رەئووف، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد،” بۆ ئەمساڵ سبەینێ یەکشەممە28ی نیسان، کە ڕۆژی سەلامەتی پیشەیی شوێنکارە بۆ کرێکاران پانێڵێکمان کرد بۆئەوەی یاداشتەکانمان کۆبکەینەوە و ئامادەیبکەین بۆ ڕۆژی 1ی ئایار و بیدەین بە لایەنی پەیوەندیدار”.

ئاماژەی بەوەکرد،” حکومەتی هەرێم و بە ئێمە و هەموو لایەکەوە کەمتەرخەمبووین لە بەرامبەر مافەکانی کرێکاراندا و دۆخی کرێکاران بەمشێوەیەی ئێستای لێهاتووە، لەماوەی ساڵێکدا و لە یەک پڕۆژەدا پێنج کرێکار گیانیلەدەستداوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی”.

ڕوونیکردەوە، لەساڵی 2024 دا و لەماوەی ئەم چەند مانگەدا شەش کرێکار گیانیان لەدەستداوە، کە هۆکاری مردنەکەیان نەبوونی مەرجی سەلامەتی بووە.

جەختیکردەوە، سوڵحی کۆمەڵایەتی کێشەی بۆ ئێمە و لایەنی پۆلیسی و یاسا و هەموو لایەنەکان دروستکردووە، هۆکاری پەنابردنە بەر ئەو کارەش ئەوەیە کە ڕێکارە یاساییەکان زۆر درەنگ ئەنجامەکان دەداتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا