پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کەمتر لە 95 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 94 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 88 دۆلار و 25 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سیاسەتی چین تایبەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی نرخی نەوت کە بەهۆی کەرەنتینەوە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری هاتەئاراوە و خواست لەسەر نەوت کەمبووەوە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دانا.