پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی خانەنشینی کرێکاران کۆدەبێتەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە10ی ئایار، دانیشتنی ژمارە26 بەڕێوەدەچێت، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران.
هاوکات، پڕۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران لەلایەن لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لیژنەی دارایی و لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە.
لەکاتێکدا، بڕیاربوو کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکان بۆماوەیەک دواخراوە.