ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە شەممەی داهاتوو 8ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پرسی پەرلەمان و حکومەت کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، بڕیارە شەممەی داهاتوو بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

هاوکات، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی پەرلەمان و حکومەت و دەبێتە درێژکراوەی کۆبوونەوە سیاسییەکانی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا