بەپەلە.. دۆلارە هەرزانەکە گەیشتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گەشتیاران دەتوانن لە فڕۆکەخانەی سلێمانی تا بڕی حەوت هەزار دۆلار بەنرخی 1320 دینار بکڕن.

ئەمڕۆ سێشەممە نەرمین مەعروف لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی بانکی ناوەندی بەفرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر،دوێنێ بڕیارەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر چووە بواری جێبەجێکرنەوە”.

وتیشی، “ئەمڕۆش خۆشبەختانە رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فرۆکەخانەی سلێمانی تەواوکرا و گەشتیارانی ئەتوانن لەرێگەی لقی سلێمانی RTی بانکەوە بەپێی مەرجەکانی بانکی ناوەندی تا بڕی حەوت هەزار دۆلار بەنرخی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک سوودمەندبن لەم کارئاسانییە،  کە بێگومان کاریگەرییەکی گرنگی دەبيت لەسەر نرخی دۆلار و دابینکردنی بەشێک لە داخوازی هاوڵاتیان بۆ کڕینی دۆلار “.

باسی لەوەشکرد، لێرەشەوە هاوڵاتیانی ئازیزی سلێمانی دڵنیائەکەمەوە کە هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی رێگری و جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە دەکەن لە سلێمانی دوورە لەراستییەوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، شایەنی باسە ئەم بڕیارە جگە لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر لە دەروازەی (ابراهیم خلیل ) ش جێبەجێدەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا