عێراق و تورکیا لەبارەی دۆسیەی ئاو کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، بەمزووانە لەبارەی دۆسیەی ئاوەوە کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەهدی ڕەشید حەمدانی، بڕیارە لەدوای مانگی ڕەمەزان کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لەسەر ئاستێکی باڵا لە بەغدا بە بەشداری فەیسەڵ ئۆرۆگلۆ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی تورکیا بەڕێوەبچێت.

هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاربدرێت لەسەر دەستپێکردنی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش و ڕێککەوتن لەسەر پرۆتۆکۆلی ڕووباری دیجلە بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی عێراق لەو سەرچاوە ئاوییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا