لە ماوەی 10 مانگدا شەش پیاو لەلایەن ژنانەوە كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی 19ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی پیاوانە، دەربارەی ئاماری ئەو توندوتیژییانەی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا بەرامبەر پیاوان ئەنجامدراوە، سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان دەڵێت، لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 463 پیاو تووندوتیژییان بەرامبەر كراوە و شەش پیاویش كوژراون.

بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامارەكان كە لە لق و نووسینگەكانیانەوە بەدەستیان گەیشتووە، لە 10 مانگی یەكەمی ساڵی 2021دا ژمارەی ئەو پیاوانەی تووندوتیژییان بەرامبەر كراوە 463 پیاو بووە، هەروەها شەش پیاو لەو ماوەیەدا لە لایەن ژنانەوە كوژراون.

سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان ئاستی تووندوتیژییەكان بەرامبەر پیاوان بە بەرز هەژمار دەكات و دەڵێت: هۆكاری تووندوتیژییەكان زۆرن، لەوانە كێشەی دارایی، لاوازی دەسەڵاتی دادگا و دادوەری، زاڵبوونی بیركردنەوەی خێڵەكی و نەبوونی لێكتێگەشتین لە نێو خێزانەكان.

رۆژی 19ی تشرینی دووەم بە رۆژی جیهانیی پیاوان وەكو رێزلێنانێك بۆ رۆڵی پیاو لە كۆمەڵگە دەستنیشانكراوە، ئەو رۆژە یەكەمجار لە ساڵی 1999 دیاریكرا كاتێك لە ترێنداد و تۆباگۆ ئەم رۆژە دیاریكرا و دواتر پەڕیەوە بۆ ئوسترالیا، ئەمریكا، كەنەدا، رووسیا، ئیتاڵیا و چەندین وڵاتی دیكە و ئێستا 85 وڵات بە فەرمی ئەو یادە دەكەنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک