پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەسەر دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان ڕایگەیاند، “پێویستە حزبە کوردستانیەکان هەوڵی لێکتێگەیشتن بدەن و ڕێککەوتنیان هەبێت بۆ دەستنیشانکردنی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

لەوبارەیەوە کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگاداری وردەکاریی دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگین و پێشتر گفتوگۆمان لەگەڵ کراوە و بۆچوونمان تێیدا هەبووە”.

وتیشی، “بەگوێرەی ئەو وەسفانەی لە دەستپێشخەرییەکە باسکراوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، دەبێت کەسێک هەڵبژێردرێت کە پارێزەری دەستوور بێت، ناو و ناوبانگی باش بێت و بتوانێت پارێزگاری لە دەستوور بکات”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک بکەین کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق و یەکڕیزیی کورد لە بەغدا.”

باسی لەوەشکرد، “لەم قۆناخەدا تەنیا دەتوانین رێککەوتن لەبارەی ئەوە بکەین لایەنێک بەربژێرەکەی بکشێنێتەوە لە بەرژەوەندیی لایەنێکی دیکە، بۆ ئەوەی کورد بە یەک بەربژێر بچێتە نێو پڕۆسەکە”.

دووپاتیشی کردەوە، “ئێمە سوورین لەسەر بەربژێری خۆمان، ئەوەش مانای ئەوە نییە بنبەستی سیاسی بێت لەگەڵ پارتی، دەتوانین گفتوگۆ بکەین و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا