پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لێكۆڵەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان جەختیان لە دەستكەوتنی بەڵگەی زۆر لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە بەرامبەر موسڵمانانی میانمار كردووەتەوە و رایانگەیاند، تاوانی جەنگ لە دژی خەڵكی سڤیل بەجۆرەها شێواز ئەنجامدراوە.
لە چوارچێوەی راپۆرتی ساڵانەی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئاماژە بەوە دراوە، زۆربەی بەڵگەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە (تاوانی نێودەوڵەتی و دژ بە مرۆڤایەتی) لە میانمارئەنجامدراوە.
بەشێكی راپۆرتەكەی UN باس لەوە دەكات، لێكۆڵەرانی تایبەت بە ئەنجامدانی تاوان لە كۆماری میانمار، چەندین بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆییان كۆكردووەتەوە، دەریدەخات تاوانی جەنگ لە دژی خەڵكی سڤیل بەجۆرەها شێواز ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوە كراوە، تاوانەكان بریتین لە كووشتن، سووتاندن، دەستدرێژی بە زۆری سێكسی، چەوساندنەوە و كۆچپێكردن، كە نەتەوەیەكگرتووەكان پێیوایە ئەوەی لە میانمار كراوە، مەترسیدارترین شێوەی تاوانی جەنگە لە مێژوودا.
كۆماری یەكێتیی میانمار گەورەترین وڵاتی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە، پایتەختەكەی شاری نایپیداوە، هاوسنوورە لەگەڵ چین، تایلەند، بەنگلادیش و هیندستان.