شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێم، چاوەڕواندەكرێت سبەینێ شاندێكی هونەری هەرێم سەردانی بەغدا بكات، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت “وەك حكومەت هیچ شاندێك ناڕوات”.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەو شاندەی بڕیارە سەردانی بەغدا بكاتەوە شاندی حكومەتی هەرێم نییە، بەڵكو شاندی هونەرییە، بەڵام وادەی رۆیشتنەكەی نازینن سبەینێیە یاخود لەم هەفتەیەدا دەچن”.

بەپێی زانیاریەكان، چونی ئەو شاندە هونەریەی هەرێم بۆ بەغدا بەئامانجی دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێمە بەپێی ئەو رێككەوتنەی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لە رابردودا ئەنجامیانداوە.

سەردانكردنی شاندەكەی هەرێم لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی لە كۆتای مانگی ئاداری ئەمساڵ یاسایی بودجەی گشتی 2021ی عێراق لە پەرلەمان پەسەندكرا، بەڵام تائێستا حكومەت كاری بەو یاسایە نەكردوە و نەیخستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا