حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 350 ملیار دیناری بۆ پارێزگاكان ته‌رخانكرد

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا زیاتر له‌ 349 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم ته‌رخانبكات.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی تایبه‌ت به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئەو بودجەیەی بۆ پارێزگاكان تەرخانكراوە لە پرۆژەی گرنگدا خەرج دەكرێت.

حكومەتی هەرێم بڕی 350 ملیار دیناری بۆ بودجەی پرۆژەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەرخانكرد و لەو بڕە 144 ملیار و سێسەد و پەنجا ملیۆنی بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەبێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر وتیشی، “ئەم بودجەیە بۆ پرۆژەكان زۆر گرنگە چونكە لە ساڵی 2014 ەوە بۆیەكەمجارە ئەو پرۆژانەی لەلایەن پارێزگاكانەوە پێشكەشكراون و ئیشیان لەسەركراوە لە رابردوودا، بەڵام بەهۆی دۆخی قەیرانی دارایی و تەندروستی تەواونەكراون، بودجەیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ دابین دەكرێت رۆڵێكی زۆرگرنگ دەبینن لە بوژاندنەوەی یەكە كارگێڕییەكان”.

پارێزگاری سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، ئەو بودجەیەی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاری كراوە دابەشدەكرێت بەسەر یەكە كارگێڕییەكاندا، واتە هەر سەنتەری پارێزگای سلێمانی ناگرێتەوە.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، “پارەكە بۆ ئەو پرۆژانەیە كاریان تێداكراوە و تەواونەكراون كە هەموویان پرۆژەی گرنگن وەكو ئاوو ئاوەڕۆ و كارەباو رێگاوبان و بواری كشتوكاڵ و چارەسەركردنی گرفتی بەشێك لە گەڕەكە تازەكان، بەگشتی پرۆژەكان پرۆژەی خزمەتگوزارین و رۆژانە هاووڵاتیان بەكاریان دەهێنن”.

لەو 144 ملیار و 350 ملیۆن دینارە، 30 ملیاری بۆ پرۆژەكانی پارێزگای هەڵەبجەیە 21 ملیار و هەشتسەد و شەش ملیۆنی بۆ ئیدارەی گەرمیانە 15 ملیار و سێسەد ملیۆنی بۆ ئیدارەی راپەڕینە و ئەوی دیكەی بۆ پارێزگای سلێمانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا