ئەردۆغان: نابێت ئازادی هەبێت بەناوی ئازادی سووتاندنی قورئان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، ناكرێت ئازادییەك هەبێ بەناوی ئازادی سووتاندنی قورئانی پیرۆز.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، لە دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی توركیا وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند، چۆن سووتاندنی كڵێسایەك یان پەرستگایەكی جووەكان یان پەرستگایەكی دیكە، ئازادی نەبێ، بەوشێوەیەش ناكرێت ئازادییەك هەبێ بەناوی ئازادی سووتاندنی قورئانی پیرۆز.

لەبارەی رووداوەكانی فەرەنسا ، ئەردۆغان دەڵێت: نیگەرانین لەوەی ئەم رووداوانە رێگە بۆ فشار و تۆقاندن دژی كۆچبەران و موسڵمانان خۆشبكات.

رۆژی 28ی حوزەیرانی 2023، كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، پەنابەرێكی عێراقی لە سوید بەناوی (سەلوان مۆمیكا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵمی ئەو وڵاتە، “قورئانی پیرۆز”ی سووتاند. ئەو رەفتارە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەشێك لە سوێدییەكانیش دژی ئەو كارە وەستانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا