كامالا هاریس: دواین ژن نابم ئەم پۆستە وەربگرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، راستە ئەو یەكەم ژنە ئەو پۆستەی بەدەستهێناوە، بەڵام دواین ژن نابێت كە لە داهاتودا ئەو پۆستە وەربگرێت.

كامالا هاریس رایگەیاند، گەشتنی بە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەمریكا هەنگاوێكی گەورە لە بەدیهێنانی خواستەكەی نزیكیكردوەتەوە، كە ئەویش بەدیهێنانی هاوسەنگی رەگەزی و نەتەوەییە.

دەشڵێت، “راستە من یەكەم ژنم ئەو پۆستەم بەدەستهێناوە، بەڵام دوایین ژن نابم و لە داهاتوودا ژنی دیكە دەبن ئەو پۆستە وەربگرن”.

كامالا هاریس كە ئێستا وەك جێگری جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكار بووە، بە ڕەگەز ئەمریكی – ئەفریقی و ئەمریكی – ئاسیاییە، یەكێكە لە داكۆكیكارانی هاوسەنگی رەگەزی و یەكسانی نەتەوەییە لە ئەمریكا.

لەئێستاشدا چاوەكان لەسەر كامالان تاوەكو بتوانێت لەماوەی پۆستەكەیدا لەبوارەكانی هاوسەنگی و نەتەوەوەیی و رەگەزیی گۆڕانكاری بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا