پرسی لێبڕینی موچە لە كارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان نیە

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (15)ی ئاسایی لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 26_5_2021 بەڕێوەبچێت، پرسی لێبڕینی مووچە لە بەرنامەی كاردا دانەنراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی سبەی چوارشەممەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق) دەكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمانی كوردستاندا 56 پەرلەمانتار داوایانكرد دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ بابەتی موچە و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی موچە تەرخان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا