وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەستپێدەكات.

د. عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: كۆمسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكان و رێكخراوە نێو دەوڵەتییەكان ناردووە كە ئارەزووی كاروباری هەڵبژاردنەكانیان هەیە ، بەشێك لەو لایەنانەس بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا كردووە.

د. عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرەتای مانگی داهاتوو دا كۆمسیۆن ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەند دەكات ، دوای ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرتاسەری پارێزگاكان دەستپێدەكات.

باسی لەوەشكرد، هەرچی تایبەتە بەسەرپێچی كاندیدەكان، كۆمسیۆن 906 تیمی چاودێری هەیە و غەرامەكردنی دارایی بەسەر كاندیدی سەرپێچیكاردا دەسەپێندرێت و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەیدا ئەو بڕە دوو هێندە دەكرێت لەسەری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا