ئەوپەڕی حاڵەتی باری لەناکاو لەبەسڕە ڕاگەیەندرا.. 100 بۆمبی هێشوویی دزراوە

پۆڵەتیک پرێس:
لە پێشهاتێکی نوێدا کۆنتێنەرێک بۆمبی هێشویی لە شاری بەسرە دیار نەماوە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دۆزینەوەی کەوتوونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی باری لەناکاوەوە.

زوبێر عەباس، قائیمقامی قەزای زوبێر سەر بە پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، پێشتر ئەو کۆنتێنەرە ئامادەکرابوو بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبە هێشووییەکانی ناوی، بەڵام لەناکاو کۆنتێنەرەکە دیار نەماوە.

ئەو کەسەی کۆنتێنەرەکەی گواستووەتەوە وایزانیوە بەتاڵە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە ئەو کۆنتێنەرەیە کە بۆمبە هێشووییەکەی تیادایە، هەر بۆیە ئێستا هێزە ئەمنیەکان لە بەسرە خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەسرە دەڵێت، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەپشکنن کە لە پارێزگاکە دەسوڕێنەوە، چونکە ئەو بۆمبانە بکەوێتە دەستێکی نەناس، ئەوا کارەسات لە عێراق ڕوودەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا