نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران دیاریدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەدیاریکردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لایەن عیراق.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، لەرێگەی دوو كۆمپانیاوە گەنمی جوتیاران دەكڕدرێتەوە، لەدەرەوەی وەرگرتنی پرۆسەی گەنم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، نرخی یه‌ك تۆن گه‌نمی پله‌ یه‌ك به‌ 475 هه‌زار دینار دیاریكراوه‌، نرخی گه‌نمی پله‌ دوو 400 هه‌زاره‌ و پله‌ سێش به‌ 325 هه‌زار دیناره‌.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێم پێشتر داوای لەعێراق كردووە، بۆ ئەمساڵ بڕی 640 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا