هەرێم و هۆڵندا گرێبەستێكی كشتوكاڵی واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی یەکتری و رەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم گرێبەستێکی کشتوکاڵی لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا واژووکرد”.

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند،ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم گرێبەستێکی کشتوکاڵی لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا واژووکرد، بەمەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی یەکتری و رەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ.

وتیشی “ئامانجی گرێبەستەكە بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانە و برەودانە بە توانای جووتیاران”.

هاوكات لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتی “رێککەوتنەکە بۆ سوود وەرگرتنە لە ئەزمونی وەبەرهێنەرەکان و گواستنەوەی ئەو ئەزممونانەیە بۆ هەرێمی کوردستان، وڵاتی هۆڵەندا هەمیشە هاوکاربووە و پاڵپشتی وەبەرهێن و خاوەن سەرمایەکان بووە، لیژنەیەكی راوێژكاریش بۆ جێبەجێكردنی كارەكان پێكدەهێنین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا