پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنم حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕ بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنم حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕ بکات.

محەمەد خیزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند،” بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ2024 بەراورد بە وەرزی رابردوو بەرووبومی گەنم بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان ڕۆژی بەبازارکردنی بەرهەمی گەنمدا بەشێکی زۆری جوتیاران شایستە داراییەکانی خۆیان وەرگرتووە، پاڵپشتییەکانی حکومەتیش بۆ ئەو کەرتە بەردەوام دەبێت.

ڕوونیکردەوە، بەرهەمی ئەمساڵی گەنم حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕ دەکات، هەروەها بەرهەمی گەنم ئاستی خۆبژێوی تێپەڕدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا