ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات کە ئەگەر بێت و شوێنی سەرکردەکانی حەماس بکەون لە تورکیا ئەوا “باجی زۆر قورس دەدەن”.

بەپێی هەواڵەکانی سەرچاوەکانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندووە کە تورکیا پلانەکانی دامەزراندنی ناوچەی پارێزبەندی لە غەززە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە کەرتی غەززە رەتدەکاتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانێکی لەو شێوەیە “رێز لە فەڵەستینییەکان ناگرێت”.

پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز هەفتەی رابردوو بڵاویکردەوە، ئیسرائیل پلانەکانی سەبارەت بە ناوچەی پارێزراو بۆ چەند وڵاتێکی عەرەبی و تورکیا ناردووە.

کەناڵی هابەرتورک و میدیاکانی دیکە بڵاویانکردەوە، ئەردۆغان لە وتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، داهاتووی غەززە لە دوای جەنگ لەلایەن گەلی فەلەستینەوە یەکلایی دەبێتەوە و پێویستە ئیسرائیل ئەو زەویانەی داگیری کردووە بگەڕێنێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتیی رۆژئاوا بۆ ئیسرائیل بەتایبەت لەلایەن ئەمەریکاوە، ئەوە بووە هۆی ئەوەی هەلومەرجی ئێستای ناوچەکە دروست ببێت، هەروەها هۆشداریی بە ئیسرائیل دا لە چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس لە تورکیا و رایگەیاند، “ئیسرائیل باجێکی زۆر قورس لەسەر ئەو کارە دەدات”.

هێرشە زارەکییەکانی ئەردۆغان بۆسەر ئیسرائیل درێژەی هەیە بەبێ ئەوەی هیچکام لە هەڕەشەکانی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنها لەچوارچێوەی وتاری زارەکیدا ماونەتەوە، پێشتر رۆژی یەکشەممە، ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆتاییدا وەک تاوانبارێکی جەنگ دادگایی دەکرێت بەهۆی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا