ڕوسیا: تواناکانی ڕێکخراوی داعشمان لاواز کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆلیگ سیرۆمۆلپتۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە، هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سوریا، لە ماوەی ساڵێکدا توانیویانە توانای داعش لاواز بکەن و ڕوبەڕوویان ببنەوە.

بەرپرسێکی ڕوسیاش ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵی 2021دا، هێزەکانی ڕوسیا بە هاوکاری هێزەکانی سوریا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، بەرامبەر ڕوبەڕووبوونەوەی داعش لە خاکەکەیاندا.

وتیشی ئەنجامی ئەم بەرەنگاربوونەوانە بۆتە هۆی ئەوەی، بە شێوەیەکی گەورە توانای ڕێکخراوی داعش لاوز بکرێت، هەروەها زۆرینەی سەرچاوەکانیان لەناو ببرێن، پێکهاتەکانیان تێکبدرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک