نوری مالكی وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دیالۆگی جیدی بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ دەستوور و رێزگرتنە لە دامەزراوە دەستورییەكان، هاوكات حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر پێشوازی لە وتارەكەی موقتەدا سەدر كرد و وتی: لە چەند لایەنێكەوە لەگەڵ دەستپێشخەرییەكەی ئێمە یەكدەگرنەوە.

رۆژی 3ی ئابی 2022، نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا بڵاویكردەوە دیالۆگی جیدی كە ئومێدمان پێی هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان، پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ دەستوور رێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەكان.

ئەو تویتەی مالكی پاش وتارەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هات كە تیایدا داوای بەردەوامیی خۆپێشاندان و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی كرد.

هاوكات حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر لە تویتێكدا پێشوازی لە وتارەكەی موقتەدا سەدر كرد و و وتی: وتارەكە لە چەند لایەنێكەوە لەگەڵ دەستپێشخەرییەكەی ئێمە یەكدەگرنەوە.

حەیدەر عەبادی رایگەیاند: پێشوازی لە هەنگاوی سەدر و سەرجەم برایان دەكەم بۆ پارێزگاری لە خوێن و هێنانەكایەی چاكسازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا