پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق “شه‌ڕه بۆكس” له‌نێو چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سوننه ڕوویدا.
دوای ئه‌وه‌ی سێ په‌رله‌مانتاری سوننه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین واژۆیان كۆكرده‌وه، بۆ لێپێچینه‌وه له ئه‌بو مازن، پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌دین و په‌رله‌مانتاری ئێستای عێراق، شه‌ڕ له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی سوننه دروستبوو.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌بو مازن كراوه، بریتییه له دیارنه‌مانی پاره له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا، هه‌ربۆیه فراكسیۆنه سوننیه‌كان بووه‌ته شه‌ڕیان و له‌نێوخۆیاندا به ده‌ی ئاو و بۆكس هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر یه‌كتر.
هه‌رچه‌نده له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بابه‌تی لێپرسینه‌وه له‌ئه‌بو مازن له‌ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوویداوه پاكتاوی حساباتی نێوخۆی هێزه سوننه‌كانه.