یەکەمین پەرلەمانی قەتەر هیچ ژنێکی تیانییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجامی گشتی یەکەمین هەڵبژاردنی یاسادانانی قەتەر بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شورا راگەیەندرا و تیایدا هیچ ژنێک براوە نەبوو.

سەرباری ئەوەی هاوشانی کاندیدە پیاوەکان، ژنەکانیش هەستان بە هەڵمەتی بەهێزی هەڵبژاردنەکان، کەچی بەپێی ئەنجامەکان هیچ ژنێک لەکۆی ئەو ژمارەیەی لە 14 بازنە خۆیان کاندید کردبوو، نەبوونە براوە.

دوێنێ شەممە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای قەتەر بەڕێوەچوو، تیایدا 26 ژن خۆیان کاندید کردبوو، ئەو ژمارەیەش بەسەر 14 بازنەدا دابەشکرابوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک