پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەنگاوی باش بۆ گۆڕانكارییەكان لە پۆستەكانی ناو حكومەت نراوە.
رۆژی یەكشەممە 25_12_2022، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گفتوگۆ لە نێوان پارتی و یەكێتی و لایەنە سیاسییەكاندا هەبووە بۆ ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەك لە پۆستە حكومییەكاندا و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی باش نراوە.
وتیشی، چەند ناوێك بۆ جێگرتنەوەی چەند وەزیرێك لە ناو كابینەی نۆیەم پێشنیاركراون، رێباز بێركۆتی بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە پێشنیازكراوە و ئەحمەد عەسكەری بۆ شوێنی خالید شوانی پێشنیازكراوە، چەند ناوێكی دیكەش بۆ ژمارەیەك پۆستی دیكە پێشنیاركراون.
لەبارەی رێككەوتنی شنگالیشەوە، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەتی عێراق كرد رێككەوتنەكە جێبەجێبكات و رایگەیاند، دوای سەری ساڵ لیژنەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی رێككەوتنی شنگال سەردانی بەغدا دەكات.