مووچە بۆ هەزاران کەس دەبڕدرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥_٤_٢٠٢٤، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، دوای وەستانی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی کوردستان، لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە ١٣ هەزار کەس پشکنینیان بۆ کراوە بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بە مەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی داوای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی و حکوومەتی فیدراڵی دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئێستا ٧٦ هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت، مووچە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا