یەكەی نیشتەجێبوون بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت و ژنانی ماڵەكانی داڵدەدان دروست دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی تەمەن سەروو 18 ساڵ و ژنانی ماڵەكانی داڵدەدان.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: حكومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە ژمارەیەك لەو 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونەی بۆ هەژاران و كەمدەرامەتان دروستدەكرێن بێبەرامبەر بدرێن بە وەزارەتەكەیان تاكو بدرێن بەو منداڵە بێسەرپەرشتانەی لە دوای تەمەنی 18 ساڵی لە خانەكانی منداڵانی بێسەرپەرشت نامێنن و كاتێك تەمەنیان بوو بە 24 ساڵ و ژیانیان مسۆگەربوو لێیان وەربگرنەوە.

ئەوەشهاتووە ژنانی ناو ماڵەكانی داڵدەدان كە دوای چارەسەربوونی كێشەكەیان كەسوكارییان وەریانناگرنەوە، بەهەمان شێوە سود لەو یەكانە وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا