پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دەبێت حكومەت نەك سواڵ، بەڵكو بۆ دابینكردنی موچە دەستیش ماچ بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەكێتی دەڵێت، بەداخەوە قسە و گوفتاری هەرێم بەشێوەیەك بێت داواكردنی داوا رەواكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و دابین كردنی مووچە و بژێوی هاووڵاتیان بە سواڵكردن تێبگەن، هەقی خۆیەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك تەنها سواڵكردن بەڵكو بڕوات دەستی خەڵك ماچ بكات لە پێناو دابینكردنی مووچە، چونكە دۆخی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان یەكجار مەترسیدارە.

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەگەر بەراوردێك بكەین لەگەڵ چەند مانگی رابردوو دەبینین نرخی پێداویستییە خۆراكییەكان چەند هێندە بەرزبووەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەگەر سەرۆكی حكومەت بزانێت نرخی پێداویستییەكان چەند بەرزبووەتەوە و موچەخۆرێك بە دوو مانگ جارێك مووچە وەردەگرێت، بەنزین نرخی 1000 دینارە، لە وەرزی زستاندا سوتەمەنی دەست هاووڵاتیان ناكەوێت بۆ خۆگەرمكردنەوە، دۆخی كارەبا بەو جۆرەیە كە دەیبینینین بۆیە هەقی خۆیەتی ئەمان سواڵ بكەن بۆئەوەی ژیانی خەڵك و مووچەی مووچە خۆران دابین بكەن.

وتیشی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم 900 ملیار دینارە، كە لەچەند سەرچاوەیەكەوە دابین دەكرێت وەكو داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەكان و داهاتی ناوخۆیە بەگشتی، لەگەڵ تەمویلێكی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە تەمویلی ئەو وەزارەتە دەكات، تەنها داهاتی نەوت نزیك بووەتەوە لە 800 ملیار دینار، كە تەنها 100 ملیار دیناری پێویستە بۆ دابین كردنی مووچە، بۆیە باسكردنی داهاتی ناوخۆ بۆ دیزە بە دەرخۆنەكردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێم وایە حكومەتی هەرێم داهاتی تەواوی لەبەردەستە و دەتوانێت مووچە دابین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا