پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچوانی کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی 2022_2023٣ کراوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەت بانگەوازێکی ئاراستەی دەرچوانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق لە کۆلێژە پزیشکی و تەندروستی و تەکنیکی و پەرستاری و پەیمانگا تەکنیکی و پەرستارییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022_2023 کردووە.
تەندروستی عێراق داوای لەو دەچوانە کردووە کە ئارەزوومەندی دامەزراندنن، دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە دامەزراندن پڕبکەنەوە.