بارزانی: لێدوان و بۆچوونی لابەلا رای پارتی نییە

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی رایگەیاند، هەر جۆرە “لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە، تەنیا لێدوانی وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوزارشت لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دەكات.

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 11-1-2022 بڵاویكردەوە، رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا لە راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاوكراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و رای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.”

بارزانی دەشڵێت: بە گشت لایەك رادەگەیەنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و با وەك رای فەرمیی پارتی هەژمار نەكرێت، تەنیا لێدوانی وتەبێژی فەرمیی پارتی تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا