بڕیارێك لە حكومەتی هەرێمەوە دەربارەی جەنگی ئۆكرانیا و ڕووسیا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ئامادەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێكەوتە ئابوورییە چاوەڕوانكراوەكانی جەنگی ڕوسیا-ئۆكراینا كرا.

ئەمڕۆ 6_4_2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوەوە و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا لێكەوتە ئابوورییەكانی جەنگی رووسیا_ئۆكرانیا و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا، بەتایبەتی لە بواری هاوردەكردنی گەنم و بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جەختی لە گرنگیی ئامادەسازی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان تاكو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراكییەكان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت.

بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەسەند كرد سەبارەت بە هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی بۆ ماوەی2 مانگ لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان وەك( ئارد، برنج، زەیتی خواردن، ڕۆنی بەستووی ڕووەكی و ئاژەڵیی، چای ڕەش، شەكر، پاقلەمەنی وشك( نۆك، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش)، شیری منداڵان بە هەموو جۆرەكانییەوە، لە هەمانكاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی لە درێژەدان بە سیاسەتی حكومەتی هەرێم لە پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا