گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا چوه‌ قۆناغێكی نوێوه‌

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا به‌رده‌وامى ده‌بێت و له‌هه‌نگاوێكی نوێشدا پرۆژه‌كه‌یان راده‌ستى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.

له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ر چوار په‌رله‌مانتارى كورد، غالب محه‌مه‌د، رێبوار كه‌ریم، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، سەرکەوت شەمسەدین و یوسرا ڕه‌جه‌ب، له‌ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، پرۆژه‌یه‌كیان بۆ پرسى گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر حكومه‌تى عێراق ئاماده‌كرد و پرۆژه‌كه‌ش رێژه‌ى یاسایى بڕى.

ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و ئابوریى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێممان بە فەرمی رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی کرد”.

وتیشى، “راده‌ستكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بە نوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران کردووە، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەر کردنی پرسی موچەی فەرمانبەران لە بەغدادەوە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا