مەسرور بارزانی بۆ بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید گەیشتە ئەبوزەبی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید و پیرۆزباییكردن لە محەمەد بن زاید بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئیمارات گەیشتە ئەبوزەبی.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆكی نوێی ئیمارات پێشوازی لێكرا.

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی و گەلی كوردستانی بە شێخ محەمەد بن زاید گەیاند بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆكی ئیمارات، خەلیفە بن زاید، هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی نوێی ئیمارات لە شێخ محەمەد بن زاید كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا