سكاڵا دژی ناردنی پارە بۆ هەرێم تۆمار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان تۆمار دەكات. ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی پێدانی قەرزی بە هەرێمی كوردستان هەیە.

مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، شەوی رابردوو لە پۆستێكدا لە تۆڕی ئێكس (تویتەری پێشوو) و فەیسبووك وتی، داوام لە پارێزەرەكەم كردووە سكاڵا لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران تۆماربكات، ئەوەش بەهۆی پێدانی سولفە بە هەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی شایستەی یاسای بودجەیە.

لەو بارەوە دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەتوانێت و دەسەڵاتی هەیە، قەرز و هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات، هەروەك چۆن هاوكاری پارێزگاكانی عێراق دەكات.

مستەفا سەنەد نوێنەری پارێزگای بەسرەیە و پێشتریش چەند سكاڵایەكی لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە.

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆببێتەوە. چاوەڕوان دەكرێت بابەتێكی كۆبوونەوەكە پرسی ناردنی بودجە بێت بۆ هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا