پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی داتاكانی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی پەرلەمانی عێراق، نزیكەی یەك ملیۆن كرێكاری بیانی لە عێراقدا هەن، پەرلەمانیش هەوڵی دەركردنییان دەدات لە عێراق.
فازڵ فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لیژنەكەیان هەوڵی پەسەندكردنی یاسایەكی تایبەت دەدات بە دەستەبەركردنی سەلامەتی و بیمەی كۆمەڵایەتی.
ئەو پەرلەمانتارە وتی: لە رێی ئەو پرۆژە یاساوە هەوڵدەدەن هەلی كار بۆ كرێكارانی ناوخۆ لە پێشینەبێت، ئەمەش یەكێك دەبێت لە هەنگاوە گرنگەكانی كۆنترۆڵكردنی هاتنی كرێكارانی بیانی.
ئەوەشی خستە ڕوو، ڕێژەیەكی زۆری كرێكاری بیانی بە شێوەی نایاسایی و لە ڕێگەی كۆمپانیاكان یان ڕێگەی دیكەوە هێنراونەتە عێراق.
بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی لیژنە پەرلەمانییەكە، كەمكردنەوەی كرێكاری بیانی و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ كرێكارانی ناوخۆ، ڕۆڵی گرنگیان دەبێت لە كەمكردنەوە و نەهێشتنی بێكاری.